هه‌واڵی ئابووری

حکومەت: لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتووینەتە دەرئەنجامی کۆتایی لەسەر بودجە

ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە پرسی بودجە کۆبووەوە و شاندەکە وردەکاری دەرئەنجامی کۆتایی دانوستاندنەکانیان بۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک و ئەندامانی شاندەکە وردەکاری ئەو رێککەوتنەیان بۆ مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو کە لەژێر رێنمایی و بە چاودێری سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق لە بارەی بودجەوە ئەنجامدراوە. شاندەکە ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتووەتە دەرئەنجامی کۆتایی لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2020.

کۆبوونەوەی مەسروور بارزانی لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا
ئەمە یەکەمجارە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قۆناخی سەرەتایی ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەی فیدراڵ بەشدار دەبێت.
لە راگەیێندراوەکەی حکومەتدا هاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، هیوادارە رێککەوتنەکە وەکو خۆی جێبەجێبکرێت و داواش لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان و فراکسیۆنەکانی دیکە لە پەرلەمانی عێراق دەکات، لە قۆناخی داهاتوو کە پرۆژەی بودجە دەچێتە پەرلەمانی عێراق، هاوکار و پشتیوان بن، لە چەسپاندن و پاراستنی ماف و شایستە داراییە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
Source
سه‌رچاوه‌

Related Articles

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Back to top button
error: Content is protected !!
Close