هه‌واڵی ئابووری

بودجەی 2020ـی عێراق و پشکی هەرێمی کوردستان

هەرچەندە هێشتا بودجەی ساڵی 2020 نەگەیشتووەتە پەرلەمانی عێراق تاوەکو خوێندنەوەی بۆ بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام پێکهاتەی بودجەکە تاوەکو ئێستا 145 تریلیۆن دینارە کە دەکاتە 120 ملیار دۆلار.

هەروەها 45%ی بودجەکە بۆ خەرجییەکانی سەروەریی دەڕوات کە دەکاتە 65.25 تریلیۆن دینار، لەم بەشەدا هەرێمی کوردستان تەنیا کەڵک لە بڕگەی مووچەی پێشمەرگە دەبینێت کە زیادبووە بۆ 74 ملیار دینار واتە ساڵانە 888 ملیار دینارە، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی خەرجییەکانی.

پشکی هەرێمی کوردستان ئەگەر 12.67% بێت، ئەوا زیاترە لە 10 تریلیۆن دینارە، واتە مانگانە 842 ملیار دینار دەکات، بەڵام بەهۆی شایستەی دارایی لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان و چەند خەرجییەکی دیکە، رەنگە مانگانە بگاتە 900 ملیۆن دۆلار.

Source
سه‌رچاوه‌

Related Articles

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Back to top button
error: Content is protected !!
Close