هه‌واڵ

یه‌که‌مین سیمیناری سه‌نته‌ری خزمه‌ت له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه یه‌که‌مین سیمیناری سه‌نته‌ری خزمه‌ت به ئاماده بوونی ده‌یان وه‌ستاو خاوه‌ن خزمه‌ت له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ چوو

له‌م سیمیناره‌دا به‌ڕێز دانا ابراهیم، به‌ نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری خزمه‌ته‌وه، شێوازی کارکردنی سیسته‌می خزمه‌ت و قۆناغه‌کانی کارکردن له‌گه‌ڵ وه‌ستاو خاوه‌ن خزمه‌ته‌کانی ڕوونکرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که ئه‌م سیسته‌مه‌ بۆ یه‌که‌مجاره که له کوردستان به‌م شێوازه‌ داده‌مه‌زرێت و کاری پێده‌کرێت

هه‌روه‌ها له‌به‌شێکیتر له‌ سیمیناره‌که‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که سه‌نته‌ری خزمه‌ت ده‌یه‌وێت ئاستی خزمه‌تگوزاری خاوه‌ن خزمه‌ته‌کان له کوردستان بباته سه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی خاوه‌ن خزمه‌ت و وه‌ستاکان و له‌لایه‌کیتره‌وه‌ خه‌ڵکی به‌کارهێنه‌ری خزمه‌ته‌کان له‌ سه‌نته‌ری خزمه‌ت ڕازی ببن و چیتر تووشی کێشه نه‌بن

 

لێره‌ ده‌توانن ته‌واوی ڤیدیۆی یه‌که‌مین سیمیناری سه‌نته‌ری خزمه‌ت ببینن

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Back to top button
error: Content is protected !!
Close